ئیلخانی‌زادە کتێبێکی نوێ کوردی و تایبەت بە منداڵانی چاپ و بڵاو کردەوە

20:44 - 15 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵە چیرۆکێک، کە ٤ چیرۆکی لە ژیانی ئاژەڵان لە خۆ گرتووە، لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مستەفا ئیلخانی‌زادە، نووسەری ناسراوی کوردستان، کتێبی \"ئەو لا دەشت و ئەولا دەشت\"ی وەرگێرایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە کۆمەڵێک چیرۆکی وەک قاڵاوەکە فڕی، جیران، ئەشی مەشی و ئەو لا دەشت ئەو لا دەشتی لە خۆ گرتووە.

\"23059.jpg\"
مستەفا ئیلخانی‌زادە، نووسەری ناسراوی کوردی خەڵکی بۆکان
کتێبی ئەو لا دەشت ئەو لا دەشتی، کە بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی منداڵان لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، بە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ منداڵانی ٣ هەتا ٩ ساڵ تەمەن دادەندرێ.

ئەو کتێبە لە نووسینی ئەفسانە شەعبان‌نەژاد بووە، کە لە دووتوێی ٣٢ لاپەڕەدا و بە تیراژی ٣ هەزار دانەوە لەلایەن ناوەندی پەروەردەی فیکریی مندالان و مێرمنداڵانەوە لە چاپ دراوە.

ئیلخانی‌زادە پێشتریش کتێبەکانی \"ئەمە نهێنییەکە\"، لایە لایە بۆ کچە مێرمنداڵی مردوو\" لە بیاڤی منداڵان و مێرمنداڵاندا بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردبوویەوە.