ئیلام/ گەرمیی هەوا گیانی شوانکارەیەکی کوردی ئەستاند
22:23 - 2 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: شوانکارەیەکی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دێهلوڕان لەئوستانی ئیلام، بەهۆی چوونە سەرەوەی پلەی گەرمیی هەواوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو یەکێک لە ئاژەڵدارانی گوندی \"بێشە دراز\" لە ناوچەی دێهلوڕان کە بەمەبەستی دۆزینەوەی مەڕ و ماڵاتەکەی رووی لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکەیان کردبوو، بەهۆی گەرمای لەڕادەبەدەر تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لەئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بە وتەی دانیشتوانی گوندی بێشە دراز، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ئەوەی بەهۆی گەرماوە تووشی ماندوویەتی لەڕادەبەدەر بووە، لە گۆلاوێکی بچووکدا سەرقاڵی پشوودان بووە کەلە هەمان شوین گیانی لەدەست داوە.
ئیدارەی هەواشناسیی ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا پلەی گەرمیی هەوا لە شارەکانی مێهران و دێهلوران گەیشتۆتە پشت ٥٠ دەرەجەو بەم هۆیەوە لەماوەی رۆژدا هاووڵاتیان بەناچاری لە ماڵەوە دەمێننەوە.