ئیلام/ نەبوونی چەندایەتیی زانستیی زانستگاكان و كێشەی بەردەم خوێندكاران
14:24 - 19 سەرماوەز 2711
كوردپا: نەبوونی بەڕێوەبەرییەكی تۆكمە و كەمیی ناوەندی پەروەردە و كتێبخانەی رێكوپێك بۆتە هۆی ئەوەی كە لێكۆڵینەوە و پڕۆژە خوێندكارییەكان لە پارێزگای ئیلام كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت.
یەكێك لە سەرچاوەكانی داهات لە كافی نێت و دووكانەكانی پەڕاوگە لە ئیلام، گەڕان، هەڵەچنی و پرینتی توێژینەوەی خوێندكاران و قوتابییانە كە هەر رۆژە رێژەی خوازیاران و كڕیارانی روو لە زیاد بوونە.
هەواڵدەریی ئیسنا لەزاری خوێندكارێكەوە كە پەیجۆری توێژینەوەی ئامادە بووە، نووسیویە: هێشتا نازانین لێكۆڵینەوە یانی چی و لە بنەڕەیتدا وانەیەكمان بەناوی شێوازی لێكۆڵینەوە نەخوێندووە و ئەگەر بێت و لێكۆڵینەوەیەكی بەدەر لە وانەكانی زانكۆمان پێبدرێت، سەرچاوەكانی لە كتێبخانەكانی ئیلام دەست ناكەون.
خوێندكارێكی دیكە لە شاری \"ئەیوان\"ەوە وێڕای ئاماژە بە سەختگیریی مامۆستاكان، وتی: خوێندكاران دەبێلێكۆڵینەوەیەك پێشكەش بكەن كە پێشتر لەگەڵ هیچ چەشنە شێوازێكی لێكۆڵینەوە ئاشنایەتیان نەبووە و بەگشتی پڕۆژە خوێندكارییەكان و تەنانەت تێزی كۆتایی خوێندنی ئێمەش لە نووسینگەكانی فەنی و ئەندازیاری بەجێدەگەیەنن.
لەم پێوەندییەدا یەكێك لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانكۆی ئازادی ئیلام وێڕای دەبڕینی نیگەرانی لە چالاكییە نازانستییەكان لە ناوەندەكانی فرۆشی توێژینەوەی ئامادە و هەروەها شپرزەیی پڕۆژە خوێندكارییەكانی، وتی: هێندێلە وانەبێژان شارەزایی و لێهاتوویی پێویستیان لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەدا نیە و لەلایەكی دیكەشەوە نەبوونی سەرچاوەی پێویست، وەك كتێب و نامیلكە و هەروەها نەبوونی كتێبخانەگەلی دەوڵەمەند، نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان رێژەی وەرگرتنی خوێندكار لە زانستگاكان و ئیمكاناتی پەرەوەدەیی و لە گشت گرینگتر نەبوونی لێژنەی زانستیی تەواو وەخت، بوونی مامۆستای \"دەستمزدی\" بە مووچەی كەم لە هۆكارەكانی گرفتی زانستگاكانن لە پارێزگای ئیلام.
دامەزراوەی خوێندنی باڵای ئازاد باسی لە بوونی 13 ناوەندی پەیام نوور لە 8 شاری پارێزگای ئیلام كرد و وتی: چۆنیەتیی باری زانستی و خوێندنی زانستگاكان بە نیسبەت چەندایەتییەوە زۆر لاوازە و ناوەند زانستییەكانیش بەم هۆیەوە ناتوانن شارەزایی و لێهاتوویی پێویست دەستەبەر بكەن و تەنیا بڕوانامە دەدەن.
پارێزگای ئیلام خاوەنی زیاتر لە 40 هەزار خوێندكارە.