ئیلام/ ماددەی ژەهراوی زیندەوەرانی چۆمی \"سەراو باخ\"ی لەناو برد+وێنە
22:32 - 30 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە دوو هەزار ماسی و زیندەوەری ناو ئاوی رووباری \" سەراو باخ\" لە شارستانی ئابدانانی ئوستانی ئیلام بە هۆی رژانی مادەی ژەهراویی بۆ ناو ئاوەکە، لەناو چوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەمتر خەمیی یەکێک لەئاژەڵدارانی ناوچەی ئابدانان و رشتنی مادەی ژەهراویی ( ژەهری پرویتامفس) کە تایبەت بە \"زیدی عفوونی کردنی مەڕ و ماڵاتە\" بۆ ناو رووبارەکە کارەساتی مەرگی زیندەورانی ناو رووباری \"سەراو باخ\"ی لێکەوتۆتەوە.
لە ئەنجامی رژاندنی ئەو ژەهرەدا بێجگە لە مەرگی دوو هەزار ماسی، ژمارەیەکی بەرچاویش \"مار ماسی، بۆق و قڕژاڵ\"یش لەناو چوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەکیش باڵەندە بە هۆی خواردنەوەی ئاوی رووبارەکە لەناو چوون.
لەلایەکی دیکەوە یەکێک لە جوانترین و دڵڕفێنترین شوێنە سرووشتییەکانی شارستانی ئیلام بە هۆی پیسی و پێڕانەگەیشتنی لەلایەن ئیدارەی ژینگە پارێزی و شارەوانییەوە، بۆتە شوێنی کۆبوونەوەی زبڵ و پاشماوەکان.
\"دەڕەی ئەرغەوان\" یەکێک لەو شوێنە دڵڕفێنانەیە کە مەوادی پێنج کیلۆمیتری باکووری ئیلام هەڵکەوتووە و دار و دارستانی وەکوو بەڕوو، توو داپۆشراوە.
ئەو دەڕەیە ئێستا بەهۆی نەپاراستن و کەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەکان بۆتە شوێنی رشتنی پاشماوەکانی بینا سازیی و ئاشغاڵ.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لەهاووڵاتیان بە هۆی بێدەرەتانی و نەبوونی شوێنێکی پێویست لە نزیک ئەو دەڕەیە سەرقاڵی ئاژەڵداریین و ئەوەش ژینگەی ئەو شوێنەی تێکداوە.
ئوستانی ئیلام خاوەنی یەک میلۆن و ٧٠٠ هەزار هێکتار لێڕەوار و دارستانی سروشتییە.