ئیلام/ لە تێکهەڵچوونێکدا ٣ هاووڵاتی بوونە قوربانی
17:22 - 2 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا لە نیوان چەند هاووڵاتییەکی شاری ئیلامدا، هاووڵاتییەک بەزەبری چەک کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام لە چوارڕێیانی پەیام نووری ئەو شارە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داو ٢ کەسیش بریندار بوون.
یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، لەو تێکهەڵچوونەدا چەکی تایبەت بە راو کردن بەکار هاتووە و ناسنامەی کوژراو بریندارەکانیش نەزانراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ شەممە ریکەوتی ٢ی خەرمانان هەواڵدەریی \"فارس\" بڵاوی کردەوە، بکوژەکە پاش ٢٠ کاتژمێر لەو رووداوەو بیستنی هەواڵی گیان لەدەست دانی ئەو کەسە، بە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی خۆی هیناوە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین پێکدادانی چەکداری لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێـران هاتوونەتە ئاراوە و لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا کۆمەلێک هاووڵاتیی کورد کوژراون و بریندار بوون.
هەر لەو پەیوەندییەدا شەوی چوارشەممەی رابردوو لە ەئنجامی تێکهەڵچوونێکدا لە ناوچەی سەردەشت ٧ هاووڵاتی بوونە قوربانی.