ئیلام/ فەرمانبەرێکی دەرکراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:27 - 23 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عیرفان بەکری (حەیدەرزادە)" تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی یەدوڵڵا دانیشتووی "ئاسماوا"ی پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

عیرفان بەکری فەرمانبەری نەخۆشخانەیەک لە کرماشان بووە کە چەند مانگ پێشتر لە سەر کارەکەی دەرکرابوو.

ئەو هاووڵاتییە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.