ئیلام/ فشاری هێزە حکوومەتییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد
21:36 - 10 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا گوشاری هێزە ئیتزامییەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە ئیلام رووی لە زیادبوون کردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئیلام چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکی سەرابی ئەو شارە و دەستیان بە سەر چەندین دەزگا و دیشی ماهوارەی هاوولاتییاندا گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ مۆڵەتی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان کورد و دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاوولاتییان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد کە شووناسی بۆ ئاژانسی کوردپا نادیارە، لە لایەن هێـزە حکوومەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
دەگوترێ ئەم لاوە کوردە تەنیا بە تاوانی گوێدانی موسیقا لەنێو ماشینەکەیدا لە چواررێیانی \"پیام نور\" کەلە بلواری \"دانشجوی\"ی ئیلام هەڵکەوتووە، دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی ئیلام هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نیە.