ئیلام/ دانان و پەردەلادان لەسەر پەیكەری دایک و وەلی بێگانە+وێنــه
15:27 - 10 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی هونەریی یەكێک لەپەیكەرتاشانی كوردستان لەناو شاری ئیلام كەوتە بەر چاوی هاووڵاتییان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پەیكەری شاعیری كوردزمان وەلی محەمەد ئومیدی ناسراو بە \"وەلی بێگانە\" لە دەروازەی شاری ئیلام و لە مەیدانی \"میمک\"ی پێشوو دانراوە.
ئەو پەیكەرە بەرزایی چوار میترە و لەلایەن شوكروڵڵا شێرخانی تەنیا پەیكەرتاشی ئیلام، دروست كراوە.
\"وەلی بێگانە\" شاعیری گەورەی نەتەوەی كورد ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە ئاوایی \"كارزان\"ی سەر بە شێروان چەرداوڵ لەدایک بووە و لەماوەی ژیانی خۆیدا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەهۆی بیروباوەڕی \"ناسیۆنالیستییەوە\" ئەزیەت و ئازار دراوە.
ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٣٨٦ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی( بەهەشتی رەزا)ی ئیلام بەخاک سپێردرا.
لە سیمینارێکدا كە ساڵی پێشوو بە بۆنەی یاد كردنەوەی ئەو مامۆستا هونەرییە بەڕێوە چووـ تێیدا شاعیران و نووسەران رۆڵی وەلی دێوانەیان سەبارەت بە زیندوو راگرتنی زاراوەی كوردی فەیلی بەرز نرخاندبوو.
لەلایەكی دیكەوە نواندن و پەردەلادان لەسەر پەیكەری دایك لەشاری ئیلام، چالاكیەكی دیكەی فەرهەنگییە كە لەماوەی ئەم حەفتەیەدا ئەنجام دراوە.
پەیكەری دایک بەرهەمی شوكروڵڵا شێرخانیەو كە بە جلی كوردی و پسپۆڕییەكی تایبەتەوە دروست كراوە.
چالاكانی فەرهەنگی كورد لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە، \"ئێمە دەست خۆشی لەناوەندەپێوەندیدارەكان دەكەین بەڵام پێویستە ناوی ئەو پەیكەرە لە \"مادر\"ـەوە بۆ \"دا\" یان \"داڵک\" بگۆڕدرێ.
شوكروڵڵا شێرخانی ساڵی ١٣٤٩ لەشاری ئیلام لەدایک بووە و ساڵی ١٣٧٢ چۆتە زانكۆی گورگان و لەرشتەی سەرچاوە سروشتییەكاندا بڕوانامەی بەدەست هێناوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ناوچەییەكان، بەم نزیكانە باخچەی ناودارانی ئوستانی ئیلام كە ٢٥ كەسایەتی كوردی لەخۆ گرتووە، نواندنی بۆ دەكرێت.
وێنە: فەیسبووک
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پەیكەری شاعیری كوردزمان وەلی محەمەد ئومیدی ناسراو بە \"وەلی بێگانە\" لە دەروازەی شاری ئیلام و لە مەیدانی \"میمک\"ی پێشوو دانراوە.
ئەو پەیكەرە بەرزایی چوار میترە و لەلایەن شوكروڵڵا شێرخانی تەنیا پەیكەرتاشی ئیلام، دروست كراوە.
\"وەلی بێگانە\" شاعیری گەورەی نەتەوەی كورد ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە ئاوایی \"كارزان\"ی سەر بە شێروان چەرداوڵ لەدایک بووە و لەماوەی ژیانی خۆیدا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەهۆی بیروباوەڕی \"ناسیۆنالیستییەوە\" ئەزیەت و ئازار دراوە.
ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٣٨٦ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی( بەهەشتی رەزا)ی ئیلام بەخاک سپێردرا.
لە سیمینارێکدا كە ساڵی پێشوو بە بۆنەی یاد كردنەوەی ئەو مامۆستا هونەرییە بەڕێوە چووـ تێیدا شاعیران و نووسەران رۆڵی وەلی دێوانەیان سەبارەت بە زیندوو راگرتنی زاراوەی كوردی فەیلی بەرز نرخاندبوو.
شوكروڵڵا شێرخانی لەكارگەی پەیەكەرتاشیدا
دانانی ئەو پەیكەرە لەدەروازەی شاری ئیلام لەگەڵ رەخنەی لایەنگرانی وەلی بێگانەش بەرەوڕوو بوویەوە، وێكنەچوونی پەیكەرەكە بە مامۆستا وەلی، نەبوونی جوانكاری و زەریفكاری و نەپاراستن و لەبەرچاو نەگرتنی پێكهاتەی شان و سەر ئەو كەم و كۆڕیانە بوون كە لەو پەیكەرەدا بەدی دەكرا.لەلایەكی دیكەوە نواندن و پەردەلادان لەسەر پەیكەری دایك لەشاری ئیلام، چالاكیەكی دیكەی فەرهەنگییە كە لەماوەی ئەم حەفتەیەدا ئەنجام دراوە.