ئیلام/ خاوێن کردنەوەی گۆلەکانی "سیاگاو" + وێنـــە
23:03 - 13 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: دەوروبەری یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئوستانی ئیلام لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردەوە لە پاشماوە و زبڵی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی کوردستان لە شاری \"ئابدانان\" زبڵ و پاشماوەی گۆلی لفە دوانەی \"سیا گاو\"یان خاوێن کردەوە.
ئەو ٢ گۆلە لە نزیک گوندی \"سیاگاو\" بەمەودای ٣٥ کیلۆمیتر دوور لەشاری ئابدانان لە داوێنی چیای \"کبیر کوە\" هەڵکەوتووەو ساڵانە سەدان گەشتیاری نێوخۆیی و دەرەکی بەمەبەستی گەشتوگوزار روو لەو شوێنە دەکەن.
\"یەعقووب و هادی و نەستەرەن غەزەنفەری، محەممەد و پوویا و پەریا فیرووز، موراد و هادی دانیالی، رەزا حەکیمی، محەممەد رەزا تەمەری، ئەمیر رەزا رەنجبەر، وەحید چاوران، حوججەت مەهدەوی، عەلیرەزا ئازەرنووش، ئەیووب عەنبەری، سەید هادی مووسەوی، حوسێن و محەمەمد حەیدەری ئەو هاوولاتییە کوردانە بوون کە لەو چالاکییەدا بەشدارییان کردبوو.
ئەو شوێنە گەشتیارییە لە رێــزی ئاسەوارە میللی و سروشتییەکانی وڵاتی ئێـــراندا بەفەرمی تۆمار کراوە.