ئیلام؛ ژن و مێردێکی لاو لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:27 - 6 بەفرانبار 2721

شەوی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، ژن و مێردێکی لاو بە ناوەکانی "پوریا جەوادی" و "مریەم حەق گوو"، خەڵکی بەخشی کارزان سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو ژن و مێردە لاوە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان ناوبراوانیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو ژن و مێردە لاوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.