ئیلام؛ پیاوێک دوای کوشتنی بووکەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:07 - 30 رێبەندان 2721

پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری هلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش کوشتنی بووکە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری ئیلام لەوبارەیەوە بڵاویان کردووەتە کە ئەو ڕووداوە لە دێهستانی "زەردلان" ڕووی داوە و بکوژەکە پاش کوشتنی بووکەکەی بە چەکی ڕاو کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوە خۆجێییەکانی کوژرانی ئەو ژنە لاوەیان بە دەستی خەزووری بۆ کێشەی بنەماڵەیی گەڕاندووەتەوە.

هەتا ئێستا سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای ئیلام شوناسی ئەو پیاوە و بووکەکەیان ڕانەگەیاندووە.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ٢٥ی نوامبری ٢٠٢٠ هەتا ٢٥ی نوامبری ٢٠٢١، بە گشتی ٣٨ حاڵەتی ژنکوژی لە کوردستان ڕوویان داوە  کە وردەکاری و هۆکاری ڕوونی زۆرێک لەو کوشتنانە ناڕوونە.