ئیلام؛ دوو ژن تەنیا بە تاوانی دزینی میترێک سیمی بەرق دەسبەسەر کراون
12:23 - 14 پووشپەڕ 2722
ئارش سادقی چالاکی مافی مرۆڤ لە تویتێری خۆیدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی دوو ژن بە ناوی "ئارەزوو ڕەزایی و ئەعزەم میرانیان" کرد کە بەهۆی دزینی میترێک سیمی بەرق، لە شاری ئیلام دەسبەسەر کراون.
ئەو چالاکە مافی مرۆییە هەروەها نووسیویەتیی: "دەسبەسەرکردنی ئەو دوو ژنە لەسەر بڕیاری دادیاری شاری ئیلام بووە و ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ، دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی ئیلام ڕاگیراون.
ئارش سادقی هەروەها نووسیویەتی: "بڕیار لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، ئەو دوو ژنە دادگایی بکرێن و سکاڵاکەری دۆسیەی ئەو دوو ژنە ئیدارەی بەرقی پارێزگای ئیلامە".