ئیلام؛ خەدیجە مەهدی‌پوور زیندانییەکی سیاسی، ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێ درا

13:11 - 9 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، "خەدیجە مەهدی‌پوور" زیندانیی سیاسیی خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێ درا.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەوبارەیەوە نووسیوویەتی: "مەرەخەسیی دەرمانیی ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ و بۆ دەرمان و چارەسەریی کێشەی هەرەسکردن و ددانی بووە".

"خەدیجە مەهدی‌پوور" مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران، دەسبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە تەمەن ٣٤ ساڵەیە، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ئیلام بە سەرۆکایەتی "دادوەر "پەروانە"، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە دژی نیزام، بێڕێزیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بێڕێزیکردن بە ڕێبەری نیزام"، بە ٢٠ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.