ئیلام بەربینگی گیراوە

14:58 - 28 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ئاخباران و خۆڵبارین لە پارێزگا و شارەکانی کوردستان دەستی پێ‌کردووە، بە جۆڕیک کە کەش و هەوای شاری ئیلام بە هۆی ئەو خۆڵبارینەوە قەیراناوی وەسف کراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ، بە هۆی بارین و هاتنی شەپۆڵێک لە خاک و خۆڵ لە پاڕێزگا و شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە تایبەت پارێزگای ئیلام وەک هەمیشە دۆخی قەیراناوی بووە.

هەواڵدەریی مێهر لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە؛ کێشەی خۆڵبارین ماوە ماوە دەست پێدەکاتەوە و لە پێدەشتەکانی وڵاتی عێراق و عەرەبستانەوە سەرهەڵدەدات.

شایانی باسە کە ئاخباران لە پارێزگای ئیلام لە نێوەی ڕێژەی ستاندارد زیاترە.

کێشەی خۆڵبارین ماوەی ١٠ ساڵە لەو پارێزگایە بەردەوامە و ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.
وردیلەکانی تۆز و خۆڵ، بە دەیان جۆری نەخۆشین و بە تایبەت شێرپەنجە بە دوای خۆیاندا دێنن.

ماوەی دو دەیەیە کە کێشەی تۆز و خۆڵ لە وەرزی گەرمادا ژیان و گوزەرانی خەڵکی پارێزگاکانی کوردستانی ئێرانی تێکداوە و حکوومەتیش هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵناگرێت.

لەو پێوەندییەدا، چالاکانی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی و نووسەرانی کورد سەرەڕای ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، لەهەمبەر بە میدیایی نەکردنی ئەو کێشەیە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.