نەوسوود؛ وەزیر ڕەحیمی، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا
17:32 - 13 پووشپەڕ 2726
١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ «وەزیر ڕەحیمی»، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵانی خەڵکی بەشی «شاهۆ»، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «شۆشمێ» کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە «کوردپا»ی ڕاگەیاند: «وەزیر ڕەحیمی»، کۆڵبەری تەمەن ٥٧ ساڵان، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥ لە سنووری «شۆشمێ» کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
«وەزیر ڕەحیمی» خەڵکی گوندی «مەنسوورئاغایی»ی سەر بە بەشی شاهۆ، لە شاری ڕوانسەر بووە.