ئیقباڵ شەعبانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

16:53 - 20 رێبەندان 2721

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە کرێکارییەیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشت و هەڕەشیان لێ‌ کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە کرێکارییەیان بەهۆی چالاکییەکانی بانگهێشت کردووە.

مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٨ ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کردبوو.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی٩٧ی هەتاوی "ئیقباڵ شەعبانی" لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنەدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.