ئیسپانیا/ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نێونەتەوەیی دژی سزای سێدارە
14:38 - 26 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: پێنجه‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌سێداره‌دان، به‌شداری به‌ئەحمەد شەهید، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ و چەندین کەسایەتیی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل له‌مه‌درید پایته‌ختی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو کۆنگرەیە ڕۆژی چوارشه‌ممه‌رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان بەپشتیوانی و بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فەڕانسە، سویس، ئیسپانیا، نۆروێژ و ئیسپانیا بەمەبەستی خەبات دژی سزای لە سێدارەدان، دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
هەروەها بانکی موون، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌ناردنی په‌یامێک پشتیوانی له‌و‌کونگره‌که کرد و خۆشحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند که‌١٥٠ وڵات حوکمی له‌سیداره‌دانیان له‌یاسای وڵاته‌کانیاندا سڕیوەتەوە و لە ١٧٤ وڵاتی دونیاشدا سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناکرێت.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهه‌مان کاتدا، نیگرانیی خۆی له‌زیاد بوونی له‌سێداره‌دان و له‌به‌ڕێوه‌بردنی نهینیی سزای سێداره لە وڵاتانی وەک \"ئێران\" دەربڕی.
لە بەشێک لەو کۆنگرەیەدا تەیموور ئەلیاسی نوێنه‌ری دایمی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، وتارێکی لە سەر پرسی سێدارە و ماددە سڕکەرەکان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی هاووڵاتییان، پێشکەش کرد.
نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕخنه‌ی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گرت که‌یارمه‌تی ماڵی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و له‌سیاسه‌تی \"ژینۆسایدی سپی\" له‌کوردستاندا بێده‌نگی دەنوێنن.
هەر لەو پەیوەندییەدا دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران، ڕایگه‌یاند که‌ژماره‌ی له‌سێداره‌دان له‌ئێران هەموو ساڵێک زیاتر ده‌بێت و دادگاکانی ئێران مافی دەستپێڕاگەیشتنی به‌ندکراوان به‌پارێزه‌ر و پرۆسه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌لە دادگاکاندا ناپارێزن.
دواتر شیرین عیبادی براوەی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل له‌قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌له‌وڵاتی ئێران لە هه‌ر ڕۆژێکدا ٢ که‌س بەبیانووی خه‌بات دژی \"مواد مخدر\" له‌سێداره‌ده‌درێت.
هەروەها \"ڕافایل شینۆیل هازان\" سه‌رۆکی ڕێکخراوی \"پێکه‌وه‌بۆ کۆتایی هێنان به‌سزای له‌سێداره‌دان\" که‌ڕێکخه‌ری ئه‌م کونگره‌یه‌بوو، رایگەیاند:له‌دوانزه‌ساڵی ڕابردوودا به‌شێکی زۆر له‌وڵاتان له‌سه‌ر داوای چالاکانی مافی مرۆڤ، سزای له‌سێداره‌یان لابردووەو بەردەوام ژمارەی ئەو لاتانەی کە حوکمی ئێعدام‌یان بەڕێوە دەبرد، روو لە کەمی دەکات.
ئه‌م کونگره‌یه‌که‌هه‌ر ٣ ساڵ جارێک بە مەبەستی، خه‌باتکردن تاکوو کۆتای هێنان به‌سزای له‌سێداره‌دان له‌دونیادا بەڕێوەدەچێت.