ئیسلام ئاباد/ لە جیاوازی بودجەی ٣٥ میلیاردییەوە هەتا دواكەوتنی مووچەی ٦ مانگەی پێرسۆنێلی شارەوانی

16:06 - 30 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: شارەداری دووەمین شاری ئوستانی كرماشان لەگەڵ كەمبوونەوەی بوودجە لەكارە عومرانییەكاندا بەرەڕوو بۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەندامێكی شۆرای شاری ئیسلام ئاباد باسی لە بودجەی ١٣٣ میلیارد ریاڵی بۆ ساڵی داهاتوو كردووە و توویەتی: پێویستە بودجەی شارەوانی زیاتر لە ٥٠ میلیارد تمەن بێت هەتا شارەوانی بتوانێ‌خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان بگەیەنێ‌.

\"18426.jpg\"
هومایوون نووری، شارەوانی شاری ئیسلام ئاباد
بودجەی ساڵی ٩٣ بە بەراورد لەگەڵ ئەمساڵ ١٠% زیادی كردووە، بەڵام بە وتەی \"مرزبان بەخشم\" بەسەرنجدان بە دۆخ و هەستیاری شارستانی ئیسلام ئابادی غەرب دەبێ‌بودجەی شارەوانییەكەی لەگەڵ شارەوانی كرماشان هاوتەراز بێت.

حەشیمەتی شاری ئیسلام ئاباد زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەسە و سەرانەی بەودجەی ئەو شارە بە بەراورد لەگەڵ سەرانەی بودجەی شاری كرماشان ٧ قات كەمترە.

كێشەیەكی دیكەی ئیسلام ئاباد، دروست كردنی بینا نایاسایەكانە كە شارەوانی بڕیاری رووخاندنی ٢٠٠ دانە لەو بینایانەی دەركردووە.

هومایوون نووری لەوتووێژ لەگەڵ \" تسنیم\" وتوویەتی، شارەوانیی ئەو شارە، ناوەندێكی قەرزدارە و ماوەی شەش مانگە مووچەی ئیزافەكاریی پێرسۆنێلەكەی نەداوە.

\"18425.jpg\"
مه‌رزبان به‌خشم، ئەندامی شۆرای شاری ئیسلام ئاباد
ناوبراو هۆكاری نەدانی بودجەی ٦٠ میلیارد تمەنی ئەمساڵی بە شارەوانی، بۆ سەرپێچی و نەدانی عەواریز و قەرزداری گەڕاندەوە.

كێشەیەكی دیكەی بوودجەی ساڵی داهاتوو، تەرخان نەكردنی بوودجە بۆ بەشی وەرزشی شارەوانی ئیسلام ئابادەوە كە \"مەرزبان بەخشم\" ئەندامی شۆرای ئەو شارە، بەداخبوونی خۆی لەوبارەیەوە راگەیاندووە.

پێشبینی بوودجەی ١٣ میلیارد تمەنی بۆ شارەوانی لەحاڵێكدایە كە هەشت میلیارد تمەن لەو بوودجەیە لە رێگەی وەرگرتنی باج و یارمەتییەكانی دەوڵەتەوە دابین دەكرێت و ئەوی دیكەش شارەوانیی ئیسلام ئاباد لەرێگەی داهاتی خۆیەوە دەبێ‌دابینی بكات.