ئیسلام ئاباد و گیلانغەرب رێزیان لەژینگەی خۆیان گرت
13:56 - 25 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: لایەنگرانی ژینگە لەشارەكانی ئیسلام ئاباد و گیلانغەرب لە چالاكێكی خۆڕسكدا شوێنە گشتییەكانی ئەو دوو شارەیان خاوێن كردۆتەوە و ژمارەیەكی بەرچاویشیان نەمام چاندووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە بۆنەی حەفتەی سەرچاوە سروشتییەكان، لە رێوڕەسمێكدا ٥٠ بنەدار ( چنار) لە یەكێك لەشەقامەكانی ئیسلام ئابادی غەرب چێندراوە.
یەكێك لە لە ئەندامانی ژینگەپارێزیی ئیسلام ئاباد لەو بارەیەوە وتوویەتی: ئەوە بە چوارەمین چالاكیی ژینگەپارێزیی دێتە ئەژمار كە لە ئەمساڵدا لە ئیسلام ئاباد ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش منداڵانمان بانگهێشتی نەمام چاندنەكە كردبوو.
هاوینی ساڵی رابردووش رێكخراوی ژینگەپارێزیی ئیسلام ئاباد و لایەنگرانی ژینگە، بە مەبەستی رێگریی لە فەوتانی كانی بڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار واژۆیان لە هاوووڵاتیانی ئیسلام ئابادی كۆكردبوویەوە.
لەلایەكی دیكەوە لە بەرەبەری ساڵی تازەدا بەرنامەیەكی گشتیی بە مەبەستی خاوێن كردنی ژینگەی گیلانغەرب بەڕێوە چووە.
ئەو چالاكییە بە مەبەستی جێگیركردنی فەرهەنگی رێز گرتن لە تەندروستی و ژینگە لەئاواییەكانی حەیدەرییە و دەهستان ئەنجام دراوە.
پرسی پاراستنی ژینگە و بەڕێوەبردنی چالاكیەكانی پێوەندیدار بەو پارستنی ژینگەوە لە كوردستانی ئێران بۆتە فەرهنگێكی گشتگیر و لەماوەی رابردوودا هاووڵاتیان بە شێوەی خۆڕسك چەندین هەوڵیان بۆ وێنە وەلانانی سیگار و قەلیان، شكاندنی قەفەس، ئازاد كردنی باڵەندە و خاوێن كردنەوە شوێنە گشتییەكان بەڕێوە بردووە.