ئیسحاق ڕۆحی لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

10:21 - 9 سەرماوەز 2720

ئیسحاق ڕۆحی، چالاکی کرێکاری کورد نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە، ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە، مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٨، لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران دەسبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە، ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییە، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی "بەشداری لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو.

ئیسحاق ڕۆحی، مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکەی، لە لقی ٤ دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.