ئیزن نەدرا ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بەرێت
16:12 - 2 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە كاتێكدا چەند رۆژ پێشتر \"ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا\" لە پیرانشار لە هەوڵی ئامادەكاری بۆ بەرز راگرتنی جێژنی نەورۆزدا بوو، هێزی ئینتزامیی حكوومەت لەو شارە پێشی پێ‌گرتن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری پیرانشار، ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا لەو شارە كە چەند رۆژ پێشتر ئامادەكارییان بۆ بەڕیوە چوونی جێژنی نەورۆز كردبوو، رۆژێك بەرلە بەڕیوە چوونی جێژنی نەورۆز 4 هاووڵاتی لەو شارە لایەن هیزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر دەكرێن، كە دواتر بەهۆی زەخت و گوشاری خەڵك و كەس وكارییان ئازاد كراون.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە كە گیرانی ئەو چوار كەسە لە شاری پیرانشار هێندێك لە بەرنامە نەورۆزییەكانی تێك داوە و سەرەنجام هێزی ئینتزامی نەیهێشتووە رێوڕسمی نەورۆز لەلایەن \"ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا\"وە بەڕێوە بچێت.
هەواڵنێری کوردپا راشیگەیاندووە کە سەرەڕای بانگ کردنی بەڕێوەبەرانی بۆنەی نەورۆز لە پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشە کردن لێیان، به‌یانیی رۆژی 1/1/ 91 له کاتێکدا که هێندێک له لاوان خه‌ریکی ئاماده کردنی شوێنی دیاری کراوای بۆنەی نەورۆز بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات، ئینتزامی و سپا و هه‌نگی مه‌رزی هێرشیان کرایه سه‌رو که‌ره‌سه‌کانی ده‌نگ و ره‌نگیان لێ زه‌وت کردن و هێندێک له لاوهکانیشیان ده‌ستبەسەر کردووە و له ئه‌نجامدا به‌خۆ تێوه‌ردانی یه‌کێک له ئه‌ندامانی شوورای شار کێشه‌که قوڵتر ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شورای شار که بێ رێزی هێزه‌کانی ئینتزامی به هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌بینێ، به ناچار به‌گژیاندا دێته‌وه و له‌گه‌ل فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ده‌سته و یه‌خه ده‌بێ که به نێو بژیوانی جەند کەسێک شه‌ڕه‌که داده‌مرکێ و لاوه‌کان ئازاد ده‌کرێن .
بە وتەی شایەتحاڵان سەرەڕای بەربەستی هێزە نیتزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەت، جێژنی نەورۆز لە شاری پیرانشاربەرز راگیراوە و خەڵک بە تێکرای روویان له شوێنی دیاری کراو واته چیای نه‌ورۆز کردووە و به شێوه‌ی خۆ ڕسک به‌رنامه‌که‌یان به‌رێوه بردووە.
جه‌ماوه‌ری به‌شدار بوو له‌و بۆنه‌یه‌دا پتر له 50 هه‌زار که‌س مه‌زنده کراون و هەروەها بۆنەی نەورۆز لە گوندەكانی دەوروبەریش بە بەربڵاوی بەڕێوە چووە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار یەك لە ئەنجومەنەی چالاكەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێرانە كەلە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا جیا لە بەڕێوە بردنی دوو فێستیڤاڵی شێعری هاوچەرخەرخی كوردی، چەند بەرنامەیەكی فەرهەنگی و ئەدەبیی دیكەی بەڕێوە بردووە و كاریگەریی خۆی هەیە.