ئیزن نادرێت هەواڵنێرانی كورد كتێبە كوردییەكانی كتێبخانەی مەجلیسی ئێران بەكار بێنن
13:18 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەو هەواڵنێرە كوردانەی كەلە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كار دەكەن، لەلایەن لێپرسراوانەوە ئیزنیان پێنادرێت كتێبە كوردییەكانی كتێبخانەی مەجلیس بەكار بێنن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پێشگیری لە بەكارهێنانی كتێبە كوردییەكانی كتێبخانەی مەجلیسی ئێران لەلایەن هەواڵنێرانی كوردەوە بۆتە گرفتێك لەبەردەم كاركردنیان، چەند رۆژ لەمەوپێش هەواڵنێری هەواڵدەریی ئیسنای كرماشان كاتێك ویستوویەتی كتێبەك كوردییەكانی ئەو كتێبخانە بەكار بێنی، پێیان راگەیاندووە ئیزنی بەركارهێنانی ئەو كتێبانەت نیە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵێنری كوردپای راگەیاندووە، ساڵی 1390ی هەتاوی 450 بەرگ كتێب بە ناونیشانی نوێبە ناوەرۆكی زانستی سیاسی، مێژوو، فەلسەفە، ئەدەبیات و حقووق بە كتێبخانەی مەجلیس زیاد كران كە بەشێكیان لە پیشانگای زانستگای سلێمانی كڕدراون و بەشێكی دیكەشیان لەلایەن دامەزراوەی \"فەرهەنگیی ژین\"ەوە بە كتێبخانەی مەجلێسی ئێران دراون، لە كۆی ئەو كتێبانە 30%یان عەرەبی و ئەوەانی دیكەی كوردی بوون.
لەناو ئەو كتێبانەدا نزیك بە 500 ژمارە لە چوار گۆڤاری كوردی دەبینرێن كە زیاتر لە 200 ژمارەیان گۆرڤارەكانی \"رامان و بەیان\"ە و چەندین فەرهەنگ و كتێبی مێژوویی دیكەش دەبینرێن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا لە ناوەڕاستی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا 300 كتێبی كوردیی دیكە بە كتێبە كوردییەكانی كتێبخانەی مەجلیسی ئێران زیاد كراوە كە كۆمەڵێك گۆڤار و كتێبی بەنرخی بە ناوەرۆكی جۆراوجۆر تێدایە.
لە حاڵێكدا بە رێژەی كتێبە كوردییەكانی كتێبخانەی كوردیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران زیاد دەكرێت كە ئیزن نادرێت هەواڵنێرە كوردییەكان بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی كارەكانیان وەك سەرچاوە بەكاریان بێنن كە ئەمەش نموونەیەكە لە هەوڵاواردنی فەرهەنگی و زمانی لە ئێراندا.