ئیدارەی ئەماکینی تیکاب دوو لاوی کوردی دەستبەسەر کرد

21:17 - 29 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لەرۆژانی رابردوودا دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن ئیدارەی ئەماکینی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئەماکینی شاری تیکاب دوو لاوی کوردی خەڵکی ئەو شارە بەناوەکانی ئەفشین میری و رەسووڵ رەنجی دەستبەسەر کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری تیکاب بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو دوو لاوە کوردە پێشتریش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەفشین میری و رەسووڵ رەنجی ، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوینی راگیرانی ئەو دوو لاوە کوردە روون نەبۆتەوە.