ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریی بانگهێشت کرد

13:26 - 21 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگێشت کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی \"محەممەد عەزیزی\" بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعات بەو چالاکە کرێکارییەیان گوتووە، کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خۆی بەو ناوەندە حکوومەتییە بناسێنێت.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕیکخراوە کرێکارییەکان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، کە ناوبراو ئەندامی ئەو کۆمیتەیە.