ئیدارەی ئیتلاعات لە هەمبەر بێسەروشوێن بوونی هەواڵنێرێکی ئەو ناوەندە بێدەنگیی هەڵبژاردووە

17:02 - 24 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە هەمبەر بێسەروشوێن بوونی هەواڵنێری "ڕۆژنامەی ڕۆژمان" سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت، بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

ئیتلاعات پاش دەسبەسەرکردنی "سەمیرا مواردپوور"، هەواڵنێری "ڕۆژنامەی ڕۆژمان"، هەتا ئێستا بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

زیاتر لە دوو مانگ لە دیارنەمانی "سەمیرا مورادپوور"، یەکێک لە هێزە ئیتلاعاتییەکان تێدەپەرێت و  ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە، بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبار ڕەوانەی دەرەوەی سنوورەکان کراوە و هەتا ئێستا ئیدارەی ئیتلاعات هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی "سەمیرا" بڵاو نەکردووەتەوە.

دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە ژنان لەژێر ناوی "پەرەستوو" کەڵکی ئامرازی وەردەگرێت.

"سەمیرا مورادپوور" یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە داوی هێزە ئیتلاعاتییەکان کەوتبوو و هەنووکە پاش دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.