ئیدارە حکوومەتییەکانی شاری دێهلوڕان بایەخ بە لاوێکی کورتەباڵای سەرکەوتووی کورد نادەن + وێنــە
23:09 - 8 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورتەباڵای خەڵکی شاری دێهلوڕان سەرەڕای ئەو کە لە چەند بواری جۆراوجۆردا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، لەلایەن ئیدارە و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە.
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری \"دێهلوران\"ی سەربە ئوستانی ئیلام کە ١٢٠ سانتی میتر بەرزیی باڵای هەیەو بەو پەڕی متمانە بەخۆییەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، لە رشتەی ئەندازیاریی \"عمران\"دا لە زانکۆی ئازادی شاری دێهلۆران سەرقاڵی خوێندنە.
هەواڵدەریی \"فارس\" بڵاوی کردەوە، ئەسغەر ئیسماعیلی کە قۆناخی خوێندنی سەرەتایی زۆر بە دژواریو تەنانەت بەبێ هاوڕێ تێپەڕاند، بە پێداگریی باوکی بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گوازرایەوە، هەتا لە ئازار و ئەزیەت و بێ حورمەتی کردنی قوتابیانی دیکە بەدوور بێت.
ناوبراو خوێندنی لە زانکۆدا وەک هۆکارێک بۆ گەڕانەوەی خۆی بۆ کۆمەڵگە و بەشداربوونی لە گروپی شانۆی زانکۆدا هۆکاری خۆشەویستی و ناسراویی خۆی لە نێو خەڵکدا لە قەڵەم داوە.
ئەو لاوە کوردە لەماوەی ٤ ساڵی رابردوودا توانیویەتی لە فستیڤاڵەکاندا لە ئاستی ئێران و ئۆستاندا بەشداری بکات و هەروەها لە فیمی \"ویلچێر\"یشدا رۆڵی بینیوە.
ئەسغەر ئیسماعیلی سەرەڕای ئەوەی لە چەندین بواری جۆراوجۆری ژیاندا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بەوتەی خۆی بە شێوەیەکی نەشیاو لەلایەن ئیدارە حکوومەتییەکانەوە وەڵامی پێ دراوەتەوە.