ئیجلال قەوامی: سالار مورادی لە هەوڵی ئەوەدابوو یارمەتییەکانی خەڵک بۆ لێقەوماوانی شنگال بکاتە دیاریی دەستی خۆی

21:21 - 10 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: یارمەتییەکانی خەڵکی ئوستانی کوردستان بە ١٥ کامیۆنی بارهەڵگر رەوانەی لێقەوماوانی خەلکی شنگال لە هەرێمی کوردستان کرا و نوێنەرانی مەجلیس و لایەنە حکوومەتییەکان لە هەوڵی ئەوەدان ئەو یارمەتییانە بکەنە دیاریی دەستی خۆیان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی شنگال و کۆبانی لە شارەکانی کوردستان سەرقاڵی یارمەتی کۆکردنەوە بوون، کە نوێنەرانی مەجلیس لە هەوڵی ئەوەدا بوون، کە کۆکردنەوەی ئەو یارمەتییانە بە ناوەی خۆیەوە تۆمار بکەن.

ئیجلال قەوامی وتەبێژی کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی شنگال و کۆبانی لە لیدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ لە حاڵێکدا ئەمرۆ بەیانی کاروانی یارمەتییەکان بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکەوتن، سالار مورادی نوێنەری مەجلیس بە فڕۆکە خۆی گەیاندەوە شاری سنەو لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە ئەو یارمەتییانە بکاتە دیاریی دەستی خۆی و تبلیغاتی پێوە بکات، کە ئەمە حەرەکەتەی سالار مورادی لەلایەن خەڵکەوە بە دەنگی بەرز و بە وتنەوەی وشەی \"هۆۆی\" مەحکووم کرا.

\"21855.jpg\"
ئیجلال قەوامی وتەبێژی کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی شنگال و کۆبانی
ئەو وتەبێژەی کەمپەینەکە گوتیشی، هاتنەوەی ئەم بەیانییەی سالار مورادی لە تارانەوە لە کاتێکدا بوو، کەلە سەرەتای دەستبەکار بوونی کەمپەینەوە، نە تەنیا هیچ یارمەتییەکی بە کەمپەین نەکرد، بەڵکوو مۆبایلەکەشی بەڕووی چالاکاندا دادەخست و وڵامی هیچ کەسی نەئەدایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کۆسپ و تەگەرەشی بۆ چالاکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکە دروست کرد.

کەمپەینەکە بۆ رەوانەی کردنی ئەو یارمەتییانە بۆ خەڵکی لێقەوماوی شنگال، ١٢ کەس و ٥ هەواڵنێری میدیا و رۆژنامەکانی ئوستانی کوردستانی بە ئوستانداری و مانگی سووری سنە ناساندبوو، کە بە وتەی ئیجلال قەوامی ئەو دوو لایەنە پەیوەندیدارە بە بیانووی جۆراوجۆری وەکوو کێشەی \"ئەمنی\" ١٠ کەسیان رەت کردەوە و متمانەیان بەو ١٠ کەسە نەبوو، کە ئەمە ناڕەزایەتیی و رەخنەی توندی بەرێوەبەرانی کەمپەینەکەی لێکەوتۆتەوە.

قەوامی گوتیشی؛ یارمەتییەکان کە بە ١٥ کامیۆنی بارهەڵگر رەوانەی هەرێمی کوردستان کراون، تەنانەت کرێی کامیۆنەکانیش، کە (ملوێن تمەنە) بە یارمەتیی خەڵک و کەمپەین دراوە.

کەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شنگال و کۆبانی، لەلایەن کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگیی کوردەوە دەستی بە چالاکی کرد و بە کۆمەلێک چالاکیی وەکوو ەبڕێوەبردنی کۆڕە شێعر و کۆنسێرتی مۆسیقایی و هەڵدانی خێوەت لەناو شارەکانی ئوستانی کوردستان یارمەتییان بۆ کوردە ئیزەدییەکانی شنگال کۆکردەوە.
\"21865.jpg\"

\"21864.jpg\"