ئیجلال قەوامی: بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان كۆبوونەوەی "كۆمەڵگای مەدەنی" هەڵوەشایەوە
15:06 - 27 خاکەلێوه 2712
كوردپا: وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، بڕیار بوو كۆبوونەوەیەك لەژێر ناوی \"كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان\" بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی گوشاری ناوندە ئەمنیەتییەكان هەڵوەشایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیجلال قەوامی رایگەیاند، بڕیار بوو بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كۆبوونەوەیەك بە بەشداریی چالاكانی مەدەنی و مافی مرۆڤی كورد بەڕێوە بچێت.
قەوامی بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، \"لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار بوو پرسی بارودۆخی مەدەنیی كوردستان لە 2 جوزەردانی ساڵی 1376 هەتا ساڵی 1384 و لەو كاتەوە هەتا 1386 شیكاری بۆ بكرێ و پرسی كۆمەڵگای مەدەنی هەڵبسەنگێنرێ و لایەنێكی دیكەش ئەوە بوو كە هەڵسەنگاندنێك بۆ رۆڵی كومەڵگای مەدەنیی كوردستان لە دیسكۆرسی رێفورمخوازی لە ئێران بكرێ\".
ئەو چالاكەی مافی مرۆڤ روونیشی كردەوە، ئەو دانیشتنە بڕیار بوو لە ماڵی یەكێك لە بەشدارانی كۆبوونەوەكە بێت، بەڵام بە حوكمی ئەوەی بە شێوەی ناڕاستەخۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكان زەخت و گوشارییان خستینە سەر نەمانتوانی بەڕێوەی بەرین.