ئیتلاعاتی کامیاران دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد

13:36 - 22 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"محەممەد نەدیمی\" و \"عەلیڕەزا نەدیمی\" خەڵکی گوندی \"مێسووراو\" سەر بە شاری کامیاران، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات، پاش دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسیی محەممەد نەدیمی و دەستیان بە سەر کەرەستە و کامپیوتێری ناوبراوەوە گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"سیاسیـ\"ـیەوە دەسبەسەر کراون.

وێنه: محەممەد نەدیمی