ئیتلاعاتی پیرانشار پێشی بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان بۆ لێقەوماوانی پەسوێ گرت
16:05 - 10 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری پیرانشار پێشیان بە یارمەتییە خەڵکییەکان گرتووە، کە لە لایەن چالاکانی مەدەنییەوە بۆ لێقەوماوانی لافاولێدراوی گوندی \"پەسوێ\" کۆ کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەی کە چالاکانی مەدەنیی و ناوەندە خەڵکییەکانی شاری پیرانشار، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان بۆ لێقەوامانی لافاولێدراوی گوندی پەسوێ ڕێک خستبوو، پاش ڕاگەیاندنی ئەو کەمپەینە، لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکییەکانی ئەو کەمپەینەیان ڕاگرت.
یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری پیرانشار لەو پەیوەندییەدا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بیانووی نەبوونی بەڵگەی چالاکی، هۆشدرایان بە چالاکانی مەدەنی داوە، کە چالاکییەکانی ئەو کەمپەینە ڕابگرن.
بە وتەی ئەو چالاکە مەدەنییە، چەندین چالاکی مەدەنی لەو پەیوەدنییەدا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بانگهێشت کراون.
ناوبراو هەروەها ڕای گەیاند: لە ئەنجامی گوشار هێزە ئیتلاعاتییەکان، چالاکانی مەدەنیی شاری پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان، کۆتایییان بە چالاکی ئەو کەمپەینە هێناوە و ڕایان گەیاندووە، ئەوان لەسەر داوای خەڵکی گوندی پەسوێ ئەو کەمپەینەیان ڕێک خستووە و داوا لە خەڵکی خێرخوازیش دەکەن کە یارمەتییە نەختییەکانیان بۆ لێقەوماوانی لافاولێدراوی خەڵکی ئەو گوندە بۆ ژمارە حەسێبی بانکی ئەو گوندەی بنێرن.
ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردان، بارینی باران و تەرزە بوو بە هۆی هەستانی لافاو لە گوندی پەسوێی شاری پیرانشار و منداڵێکی ساوا لەو پەیوەندییەدا، گیانی لە دەست دا.
بە هۆی هەستانی لافاو خەسارتی جیددی وەبەر ماڵ و خانوبەری و زەوییە کشتوکاڵییەکانی خەڵکی ئەو گوندە گەیشتووە.