ئیتلاعاتی شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کرد

16:59 - 21 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەلی ئیسماعیلی\"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی \"جاشێرانـ\"ـی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ساڵێ پێش، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧،\"عەلی ئیسماعیلی\" بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.