ئیتلاعاتی شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد

21:06 - 10 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"شۆڕش قادر سەکینە و دڵشاد جەواهیر\" خەڵکی گوندی \"تاچیناوێ\"ـی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە موبایل و کامپیوتێری ناوبراونیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕ، \"فەرهاد عەبدوڵڵاپوور\"، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.