ئیتلاعاتی سپای پاسداران چالاکێکی مەدەنیی دەسبەسەر کرد

22:06 - 13 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی \"ئەنوەر عەرەب\" تەمەن ٣٣ ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای شاری بۆکان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێڕشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەنوەر عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری بۆکان و لیسانسی مێعماری هەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی \"مەنسوور ئیسماعیل‌پوور و لوقمان پیشیار\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.