ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

20:06 - 5 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"هێمن بایزیدی\"، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: \"هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا، هۆکارێکی ڕوونیان بۆ دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، ڕانەگەیاندووە\".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.