ئیتلاعاتی سپا لە شاری مەهاباد هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە سیاسیەکان دەکات

14:55 - 18 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعات لە شاری مەهاباد هەڕەشە لە ئەندامانی بنەماڵەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکان هوشداریان بە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران داوە کە ئەوان لە ژێر چاوەدێریدان و لە ئەگەری پەیوەندیی گرتن بە کوڕەکانیان لەگەڵ سزای لایەنە قەزاییەکانی حکوومەتی ئێران بەرەڕوو دەبنەوە.

لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران گوشاریان خستە سەر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە دژبەرەکانیی حکوومەتی ئێران، بۆ هێناوەی کوڕەکانیان و ڕادەست کردنەوەیان بە ئێران.

چاوەدێرانی سیاسی هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەندامانی بنەماڵەی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ چالاکیی بەرچاوی حیزبە کوردییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوودا، دەگەڕێننەوە.