ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرد
13:40 - 17 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری کامیاران هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییەکی کورد و دەسبەسەریان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"بەختیار کەمانگەر\" و پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگواستووه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شەقامی ئیمام شافێعی و پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، دەستیان بە لێدانی بەختیار کەمانگەر کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت: \"هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە\".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئیدارەی ژینگەپارێزیی کامیاران و \"ئامانج قوربانی\" فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە و چالاکی ژینگەپارێزیان دەسبەسەر کرد.
لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر ماڵی دوو چالاکی کورد بە ناوەکانی \"ڕاشد مۆنتەزری\"، چالاکی ژینگەپارێز و \"حسەین کەمانگەر\"، زیندانیی پێشووی سیاسی لە کامیاران و ئەم دوو چالاکە کوردەیان دەسبەرسەر کردووه.
هەروها لە هەمان ڕۆژدا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری \"عیسا فەیزی\"، چالاکی ژینگەپارێز لە شەقامی \"ئەلک شار\"ــی کامیاران و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباریش، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی \" هادی کەمانگەر\"، \"فازڵ قەیتاسی\" و \"ڕەزا ئەسەدی\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە له چالاکانی ژینگەپارێزی شاری کامیارانن.