ئیتلاعاتی جوانڕۆ دوو هاووڵاتیی ئەو شارەی دەسبەسەر کرد
11:39 - 25 سەرماوەز 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوکانی "کاوە ساڵحی و حەمزە عەزیزی"، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەبێ موڵەتی یاسایی بووە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو دوو لاوە لەبەر دەستدا نییە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "کاوە و حەمزە" بێئاکام بووە و لە کات و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە: کاوە ساڵحی