ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

15:00 - 29 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"نادر عەبدوڵڵازادە\"، تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی خالد، خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە دێهێستانی زرێباردا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی و بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.