ئیتلاعات لەهەوڵی کپ كردنی دەنگی بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی مەحكووم بە سێدارەدایە
14:37 - 29 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری بۆكان بە مەبەستی كپ كردنی دەنگی بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی کوردی مەحكووم بەسێدارە و خۆبواردنیان لەوتووێژ لەگەڵ میدیاكان، فشارییان خستوونەتە سەر.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ماڵی محەمەد عەبدوڵڵاهی زیندانی سیاسیی كورد، بۆتە شوێنی هاتووچۆی هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و پێیان وتوون دەبێ خۆیان لە میدیاکان بەدوور بگرن.
ئەو هێزە ئەمنیەتییانە بە بنەماڵەی عەبدوڵڵاهیان وتووە، تەنانەت لە ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە، بۆتان نییە كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ میدیاكان وتووێژ بكەن.
بەوتەی هێزە ئەمنییەكان، \"جێبەجێ كردنی حوكمی سێدارەی ئەو زیندانییە سیاسیە تەمەن ٣٣ ساڵەیە بە دوور لەچاوەڕوانی نیە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی ساڵی ١٣٨٩ لەمەهاباد بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاوكاری لەگەڵ یەكێک لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ ماوەیەكی زۆر لەگرتنگەكانی ئیداری ئیتلاعات لەژێر ئەشكەنجە و لێپێچینەوەدا بووە.
كۆتاییەكانی خاكەلێوەی ئەمساڵ \"كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ\" داوای لە راپۆرتێری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران كردبوو، كە پێش بە جێبەجێ كرانی حوكمی سێدارەی محەممەد عەبدوڵڵاهی و مستەفا سەلیمی بگرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ماڵی محەمەد عەبدوڵڵاهی زیندانی سیاسیی كورد، بۆتە شوێنی هاتووچۆی هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و پێیان وتوون دەبێ خۆیان لە میدیاکان بەدوور بگرن.
ئەو هێزە ئەمنیەتییانە بە بنەماڵەی عەبدوڵڵاهیان وتووە، تەنانەت لە ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە، بۆتان نییە كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ میدیاكان وتووێژ بكەن.
محەمەد عەبدوڵڵاهی زیندنایی سیاسیی کورد
كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردۆتەوە، \" هێزە ئەمنییەكان بە خزم و كەسە نزیكەكانی محەمەد عەبدوڵڵاهیان راگەیاندووە كە حوكمی رۆڵەكەیان \"چەتەیی و دزیی چەکدارانە\"یە و نابێ وەکوو سیاسی لە قەڵەم بدرێت.بەوتەی هێزە ئەمنییەكان، \"جێبەجێ كردنی حوكمی سێدارەی ئەو زیندانییە سیاسیە تەمەن ٣٣ ساڵەیە بە دوور لەچاوەڕوانی نیە.