ئیتلاعات له مەهاباد و شنۆ دوو چالاکی مەدەنیی بانگهێشت کرد

14:56 - 22 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد و شنۆ، دوو چالاکی مەدەنیی کوردی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی \"عایشە عەبداڵی\" خەڵکی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هەڕەشیان لەم چالاکە مدەنییە کوردە کردوە کە کۆتایی بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان، لە ژێر ناوی کەمپینی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە، بۆ خەڵکی سێڵاو لێدراو، بهێنن. ئەم چالاکە مەدەنییە پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی ئازاد کراوە.

\"\"عەباس هاشم‌پوور
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی \"عەباس هاشم‌پوور\" بانگهێشت و هێزە ئیتلاعاتییەکان هوشداریان بە ناوبراو داوە، کە کۆتایی بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان بۆ خەڵکی سێڵاولێدراو، بهێنن.

پاش لافاوی لوڕستان، ئەنجومەنە مەدەنییەکان لە کوردستان، کەمپینێک لە ژێرناوی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\"، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لە خەڵکی لێقەوماو وسێڵاو لێدراوی لوڕستان، وەرێخست و ئەم کەمپینەش لەگەڵ پێشوزای خەڵکی کوردستان بەرەڕوو بووە.