ئیتلاعات دژایەتیی ئازاد کردنی کاتیی لاوێکی کورد دەکات

19:52 - 6 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی دژایەتیی ئیتلاعات لەگەڵ ئازادی کاتی ناوبراو، هێشتا لە دەسبەسەریدایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دژایەتیی ئازادی کاتی لاوێکی کورد بە ناوی \"شێرکۆ جەمشیدی\" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی \"سەرهۆیە\" سەر بە ناوچەی ژاوەڕۆ دەکا.

یەکێک لە نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم لاوە کوردە لە دەسبەسەریدا بمێنێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئەم لاوە کوردە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ژێر لێپرسینەوەدایە.

ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبار، ئەم لاوە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارڕاگوێزراوەتەوە.