ئیتلاعات دژایەتی لەگەڵ چارەسەری پزیشکی زیندانییەکی سیاسی دەکات

21:28 - 18 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعات دژایەتی خۆی بۆچارەسەر پزیشکی زیندانییەکی سیاسی کورد لە دەرەوەی زیندان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەزارەتی ئیتلاعات دژایەتی لەگەڵ چارەسەر پزیشکی\"چەنگیز قەدەم خیر\" زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی شاری \"مسجد سلێمان\"دەربرێ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دژایەتی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتێکدایە کە پزیشکەکان پێداگریان لە سەرچارەسەری پزیشکی ئەو زیندانییە کوردە لە دەروەیی زیندان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: چەنگیز قەدەم خیر لە\"بارودۆخێکی نالەباری جیسمانی\" دایە.

چەنگیز قەدەم خیر خەڵكی كامیارانە و مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە دەورووبەری شاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی \" هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی كوردیدا\" بە ٤٠ ساڵ زیندان حوكم دراوە.

شاری مسجد سلیمان ٤٧٠ کیلۆمێتر لە شوێنی لە دایکبووی ئەو زیندانییە کوردە دوورە.