یاریزانێكی كوردستانی ناسناوی \" پەدیدەی تیمی میللی\" پێبەخشرا
14:18 - 19 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: یارزانێكی كوردی تۆپی پێ لە یارییەكانی جامی ئاسیا، لە هەڵسەنگاندنێكدا وەكوو \" پەدیدەی تیمی میللیی\" تۆپی پێی ئێران دیاری كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وریا غەفووری یاریزانی تۆپی پێی خەڵكی شاری سنە توانیویەتی بە دەرخستنی خۆی لە یارییەكانی جامی ئاسیادا ئەو ناسناوە بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
پاش تەواو بوونی رەكابەرییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا بە پێی هەڵسەنگادن و راپرسییەک كە لەلایەن رێكخراوی \"لیك\"ـەوە ئەنجام دراوە، مورتەزا پوور عەلی، وەحید ئەمیری و سروش رەفیعی و وریا غەفووری بۆ راپرسی دیاری كران.
بەپێی ئەو راپرسییە وریا غەفووری توانی زۆربەی دەنگەكان بەدەست بێنێت و خەڵاتی \" پەدیدەی تیمی مللیی\" پێشكەش كراوە.
ئەو یاریزانە كوردە دوای وەرگرتنی ئەو خەڵاتە وتوویەتی: دەمهەوێبەشێك لەو خەڵاتە پێشكەش بە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئوستانی كوردستان بكەم.
وریا غەفووری دوای دەركەوتنی لە یانەكانی (پاس)ی هەمەدان و (نەفت)ی تاران بانگهێشتی تیمی میللی و ئێستا لە یاریگەی سپاهانی ئیسفەهان یاریی دەكات.