یارمەتیی خێرخوازانەی باشگای لیوێرپول بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان

21:13 - 29 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: یارمەتییە مرۆییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا باشگای لیوێرپول، جل و بەرگی فەرمیی ئەو باشگایەی لە تورنمێنتێکدا، بۆ یارمەتی ئەوان تەرخان کراوە.

\"ماڵپەڕی لیوێرپول ئیکۆ\" لەو بارەیەوە بڵاوی کردووتە کە، ئەو تورنمێنتە خێرخوازانە کە لە ئێران بەڕێوە دەچێت، فرۆشتنی جل و بەرگی فەرمی ئەو باشگایە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان تەرخان کراوە.

ئەو یارییە خێرخوازانەیە بە سەرپەرەستیی مێهدی مەهدەوی کیا یاریزانی پێشووی ئێران بەڕێوە دەچێت و پارەی فرۆشی جل و بەرگی ئەو باشگایەش بۆ بوومەلەرزلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان تەرخان کراوە.

باشگای لیوێرپول و کاروباری خێرخوازی ئەو باشگایە هەر ساڵ ئەو جل و بەرگانەی کە تێیدا بە کارنەهاتووە تەرخان دەکەن بۆ کاری خێرخوازی لە سەرتاسەری جیهان.