٢٨ی زیندانی بە \"تۆمەتی سیخوری و پەیوەندی لەگەڵ دوژمن \" لە زیندانی ئیڤین دان

19:49 - 27 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: ٢٨ زیندانی بە تۆمەتی سیخوری و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دوژمن لە ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ئیڤین بەند کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢٨ زیندانیی بە تۆمەتی سیخوری و پەیوەندی لەگەڵ دوژمنان، لە ساڵۆنی ١٢ی گرتووخانەی ئیڤین دان کە هەرکامیان بە ٢ هەتا ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان تەواوی ئەو ٢٨ کەسە کە هەڵگری بڕوانامەی بەرزی خوێندنن، لەلایەن دادوەر سەڵەواتی، بەرپرسی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی شاری تاران دادگایی کراون و ئەم حوکمانەیان بەسەردا سەپاوە.

سێ کەس لەو زیندانییانە، خەڵکی وڵاتانی بیانین کە لە پەیوەندیی لەگەڵ سیخوڕی کردن بۆ ئامریکا بە ١٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.

شوناسی ئەو زیندانییانە بەم چەشنەیە:

نێزار زاکا، هاووڵاتیی لوبنانی_ئامریکایی، کارناسی زانیاری و پەیوەندی
ژیائۆ وانگ، هاووڵاتیی چینی_ئامریکایی
شەهرام وەحدتیان، خاوەنی بڕوانامەی دوکتورای زمانی ئینگلیسی
محەممەد کاهکش، وەرزشوان، بە تۆمەتی \"پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل\"
مێهدی ئەحمەدی، خاوەنی کارناسی باڵای تۆڕی ئەمنیەتی لە زانکۆی ڤیرجینیا
کەماڵ فروغی، هەڵگری ڕەگەزنامەی بریتانیا بە تۆمەتی \"سیخوری\"
ئەفشین ساڵحی، شارەزای بەرنامەنووسی نەرمەئامێری مۆبایل، بە تۆمەتی\"هاوکاری لەگەڵ وڵاتی ئۆکراین\"
سەید جەواد نوورجەماڵی، ئەندازیاری کامپیوتێر، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئۆکراین\"
ئەمیر سەلیمی، خاوەنی بڕوانامەی دوکتوای حقووق، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی عەرەبستان\"
کامران قادری، دوکتورای ئەندازیاری کارەبا، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئوتریش\"، مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
ئیبراهیم کورد، پەرستاری، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە\"، مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
کیارش سەبووری، پزیشکی شارەزای بواری منداڵان، بە تۆمەتی\"پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئازەربایجان\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
عەلی جۆکار، کارناسی باڵای ئەندازیاری کشت و کاڵی لە مسکۆ، بە تۆمەتی\"پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی دوژمن\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
بابەک ئالی ئیبراهیم، کارناسی باڵای ئابووری لە زانکۆی ئاڵمان_بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ وڵاتی دوژمن\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
شەهاب عەزیری، کاپیتانی پاپۆڕ، بە تۆمەتی \"پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئاڵمان\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
مەنووچێهر محەممەدعەلی، کارناسی زمان و وێژەی فەرانسە، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ وڵاتی فەرانسە\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
مێهدی تەولیدی، ئەندازیاری کیمیا، بە تۆمەتی\"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی نوروێژ\" مەحکووم بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری
عەلی کاشف، مامۆستای زانکۆی شەریف، بە تۆمەتی \"پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دوژمن\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
ئیمان سەید ڕەفیع، ئەندازیاری کامپیوتێر، بە تۆمەتی\" هەک کردنی سیستمەکانی سپا\"
بەهرام ڕۆشەنی، شڕۆڤەکاری سیاسی بە تۆمەتی \" کۆبوونەوە و تەبانی\" مەحکووم بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری
سەعید نەورۆزی، بە تۆمەتی \"ئاشکرا کردنی گەندەڵی لە قەرارگای سارەڵڵا\" مەحکوم بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری
محەممەد ئەسنا عەشەری، خاوەنی بڕوانامەی کارناسی کارەبا، بە تۆمەتی ئەمنیەتی
حەمیدی نیا، خاوەنی بڕوانامەی دوکتورا و فەرمانبەری وەزارەتی کاروباری دەرەوە، بە تۆمەتی\"سیخوری\" مەحکووم بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری
مۆهاجرانی، خاوەنی بڕوانامەی دوکتورا، بە تۆمەتی \"سیخوری\" مەحکووم بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری
سادق زاهێدی، موختار ساڵحی و عەلی ئەحجەری بە تۆمەتی \"سیخوری\"
ستار شێخ، هاووڵاتیی پاکستانی و خاوەنی بڕوانامەی دوکتورای هونەر، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی پاکستان\" مەحکوم بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری