كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە مەریوان بە دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان بریندار كرا

14:06 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری سەردۆشی مەریوان بە دەستڕێژی راستەوخۆ كۆڵبەرێكی كوردیان بریندار كرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، چەند شەو لەمەبەر هێزە ئینتزامییەكان لە \"دۆڵەبی\"ی مەریوان هێرشیان كردۆتە سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد و لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆ كۆڵبەرێك بەناوی لوقمان تەمەن 25 ساڵ و كوڕی حەمە شێخە خەڵكی گوندی \"یەنگیجە\" بە توندی بریندار بووە.

دواتر بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی \"بووعەلی\"ی مەریوان كراوە.


بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەرەوە سەرەجەم 14 كۆڵبەری كورد لە سەرسنوورەكان بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی ئەو ئامارە 10 كۆڵبەر كوژراون و 4 كەسیش بریندار بوون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و لەوانەیە رێژەی راستەقینەش لەو رێژەیە زیاتر بێت.