كۆڵبەرێكی دیكەی مەهابادی چووە ریزی قوربانیانی سەر سنوورەوە
15:57 - 11 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆڵبەرێكی شاری مەهاباد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: \"هەژار نەبی پووریان\" كوڕی مام برایم چوغانلوو تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەكی \"پشت تەپ\"ی مەهاباد بەتەقەی هێزە نیزامییەكان گیانی لەدەست دا.
ئەو كۆڵبەرە كوردە لە ئاوایی\"چەكۆ\"ی هەڵكەوتوو لە نێوان میراوێ و \"قەبری حوسێن\"ی پیرانشار تەقەی لێكراوە.
هەژار نەبی پووریان (هەژار ریشی) خێزاندار و دوو منداڵی كەم ئەندامی هەیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لە10 رۆژی رابردۆوە هەتا ئێستا 7 كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 3 كۆڵبەر كوژراون و 4ی دیكەش بریندار كراون.