كۆڵبه‌رێكی‌ دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

11:29 - 29 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: كۆڵبه‌رێکی کورد به ‌ناوی‌ "كه‌یهان ئه‌كره‌م"، كوڕی‌ "مه‌جید"، خه‌ڵكی‌ گوندی‌ "كوێره‌ گوێزیـ‌"ـی شاری سه‌قز، ڕۆژی یەکشەممە،‌ ٢٤ی‌ خه‌رمانان، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکرا و بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، له‌ سنووری‌ "سێف" له‌ شوێنێک به‌ ناوی‌ "گناوە"، كه‌وته‌ به‌ر ده‌سڕێژیی‌ هێزه‌كانی‌ حکوومەت و هەتا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ خومه‌ینيی‌ شاری سه‌قزدا خەوێندراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە‌.

بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.