كۆڵانە تەنگ و قەدیمییەكانی كرماشان، شوێنێك بۆ كۆبوونەوەی موعتادان
12:54 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: سەردەمانێ كۆڵان و كووچە باریك و قەدیمییەكانی كرماشان، شوێنێك بوون بۆ هاتوچۆی دراوسێ و دەر و جیران، بەڵام ئەمڕۆ بۆنەتە شوێنێكی شیاو بۆ گوزەران و هاتوچۆی موعتادان.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكی مەیدانیدا پڕژاوەتە سەر دیاردەی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان و كۆبوونەوەی موعتادان لەناو كۆڵانە كۆنەكانی شاری كرماشان و نووسیویە: ئەم مەسەلەیە بۆتە هۆی گرفت و ئاستەنگ بۆ دانیشتوانی ئەو كۆڵانانە، بە چەشنێك كە كەسانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەكان لە شوێەەكانی دیكەی شارەوە روو دەكەنە ئەو كۆڵانانە بە خەیاڵێكی ئاسوودەوە تەزریق دەكەن و فەزایەكی ناشیرینیان ساز كردووە.
ئاخۆ چ هۆكارێك بۆتە هۆی ئەوەی ئەو موعتادانە روو بكەنە ئەوێ؟ شوێنێك كە بەناوبانگە و تەنانەت لە بنكەی هێزە ئینتزامییەكانیشەوە نزیكە، بۆچی دەبێ بەم چەشنە سیماكەی بگۆڕدرێ و گرفت بۆ دانیشتوانی ساز بكرێ؟ ئەمە پرسیاری چەند دانیشاوویەكی ئەو گەڕەكانەیە.
دانیشتوانی ئەو كۆڵانانە لەو باوەڕە دان كەسانی تووشبوو نەتەنیا بەو كارە خەسار بە خۆیان دەگەیەنن، بەڵكوو كەسانی دیكە و كۆمەڵگا و سیمای شاریش ناشیرین دەكەن، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن ئۆرگان و ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە هەنگاوێك بۆ پێشگیری لەو كارە هەڵنەگیراوە.