كۆڕی لێكۆڵینەوە و رەخنە لەبەرهەمەكانی \"ئەرسەلان چەڵەبی\" لەبۆكان بەڕێوچوو+وێنە
13:00 - 8 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: بنكەی فەرهەنگی و فێركاری \"ئەدەب\" لە شاری بۆكان كۆڕێكی رەخنەیی و لێكۆڵینەوەیی لەسەر بەرهەمە شێعرییەكانی \"ئەرسەلان چەڵەبی\" بە ناوەكانی (سەمای سەرسامی، ترین تەنیا، هەوریی خوێناویی مەستە كچێک) بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو كۆڕە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٧ی رەشەممە لە هۆڵی كۆبوونەوەی كتێبخانەی پاركی میللەت بە بەشداری شاعیران و نووسەران و رەخنەگرانی چەندین شاری كوردستان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای كۆڕەكەدا \"ئەرسەلان چەڵەبی\" دوو شێعر و چەند وتەیەكی پێشكەش بە بەشداران كرد و لە بڕگەکانی دیکەدا چەندین بابەت و لێكۆلینەوە لەلایەن نووسەر و شاعیرانەوە پێشكەش كرا.
ـ حوسێن شێربەگی لە سەر كتێبی \"هەوریی خوێناوی مەستە كچێک\" وتارێكی پێشكەش كرد و باسیشی لە سەر شێعری \"شەڕ و ئاشتی\" كرد.
پاشان یاسین قورەیشی لە سەر زمان بە تایبەتی لە سەر دوایین بەرهەمی ئەرسەلان چەڵەبی دواو هەروەها (خالید عینایەتی)ش باسی لە شێعرێكی كتێبی \"هەوریی خوێناوی مەستە كچێک\" كرد.
دواتر عەلی حوسێنی شاعیری کوردی خەڵکی شاری سەقز لە سەر كۆمەڵە شێعری \"ترین تەنیا\" قسەی كرد و مەحموود محەممەدییان لە سەر كتێبی \"سەمای سەرسامی\" وتارێکی خویندەوە.
لەبڕگەیەكی دیكەی ئەو كۆڕە رەخنەییەدا هادی عەزیزی باسێكی كورتی لە سەر زمان لە ناوچەی موكریاندا هێنایە ئاراوە و هەروەها ئەفسانە محەممەد ئەمینی لەسەر \"سەمای سەرسامی\" بابەتی پێشكەش كرد.